بەغدا – INA - ئامینە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە سەرجەم ئەو بەلەمانەی هاووڵاتیان دەگوازنەوە لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات لەژێر چاودێری بەردەوامدان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە.
عەقید محەمەد عەلی حەسون، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ڕێسای تایبەت بە سەلامەتی لە شوێنی خۆیدا هەیە، لەوانە دڵنیابوون لە سەلامەتی بەلەمەكان و دابینكردنی چاكەتی ڕزگاركەر لە كاتی ڕوودانی حاڵەتی لەناكاو، بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتی ناوخۆ پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەلەمەكان دەپارێزێت لەڕێگەی بوونی بەردەوامی پۆلیسی ڕووبار و یەكەكانی ڕزگاركردنی ڕووبارەكان لەو شوێنانەی كە ئەم بەلەمانە تێیدا كاردەكەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە : كە پێشبینی خولی بۆ ئەو بەلەمانە هەیە كە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان دیاریكراون لە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆ دڵنیابوون لەبەردەوامی كاركردن و سەلامەتییان.
