بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان عەدنان فەیحان دلێمی، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەڵگەنامەكردنی تاوانە گۆڕە بەكۆمەڵەكان وەك كردەوەی جینۆساید دووپاتكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، یادی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كردەوە، جەختی لەوە كردووەتەوە ئەم بۆنەیە نوێنەرایەتی یادێكی نیشتمانی دەكات بۆ قوربانیانی ئەو تاوان و پێشێلكارییانەی كە لەلایەن ڕژێمی دیكتاتۆری لەناوچووە ئەنجامدراون دژی گەلی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەسەڵاتی یاسادانان چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بناغەی شەهیدان دەكات بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ كەسوكاری قوربانییەكان و پاراستنی مافەكانیان، جگە لەوەی پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت دەكات بۆ بەڵگەنامەكردنی تاوانە گۆڕە بەكۆمەڵەكان وەك كردەوەی جینۆساید.


