بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران، بە فەرمی ئەركەكانی وەك سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەستبەكاربوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیران لە میانی مەراسیمی ڕادەستكردنەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، بە فەرمی ئەركی خۆی وەك سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەستبەكاربوو.