نێودەوڵەتی – INA

وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی هانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەدات بۆ بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و ململانێیەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە، هاوکات داوای کرد گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا بکرێتەوە.

وەزیر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەدەین بۆ بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و ململانێیەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە."

وتیشی: "چین داوا دەکات گەرووی هورمز لە زووترین کاتدا دووبارە بکرێتەوە."