هه‌ولێر - INA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران كرد بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونی كابينهكهی.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا رایگه‌یاند "بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونی كابينه‌كه‌يانه‌وه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی براى ئازيزم عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقى فيدراڵى دەکەم، هیوای ته‌واوى سەرکەوتن بۆ خۆیان و تیمی حکوومەتەکەیان دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە گەورەکانیاندا".
هه‌روه‌ها بارزانی رایگه‌یاند "هیوادارین دەستبەکاربوونی ئەم کابینە نوێیە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەپێدان بێت بۆ هه‌موو عێراق".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی "ئێمە لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیيی تەواوی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان".
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "عێراق وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن توانايه، عێراقييه‌كان به هه‌موو پێكهاتهكانييەوە، شایانی ژیانێکی شایستە و خزمەتگوزاریی باشتر و ئاسایش و سهقامگيريى بەردەوامن، متمانەمان هەیە کە بە هەوڵی هەموولایەک و بە گیانی به‌رپرسانه‌ى تەبایی و هاريكاريى نیشتمانی، دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین و پێکەوە ڕووبەڕووی هه‌موو كێشه و ئاڵنگارییەکان ببینەوە".
