بەغدا – INA

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، عەبدولکەریم بەسری، ئەمڕۆ هەینی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن حکومەتەکەیەوە.

بەسری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "ئەم متمانە نیشتمانییە ڕەنگدانەوەی قەبارەی ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەیە کە خراوەتە سەر شانی حکومەت، هەروەها نیشانەی ئەو متمانەیەیە کە بە تواناکانی حکومەت هەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بەرەو قۆناغێکی سەقامگیرتر و پێشکەوتووتر، و بەدیهێنانی خواستەکانی گەل."

هه‌ر له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "هیوادارم قۆناغی داهاتوو گەشەسەندن و بەرزبوونەوەی زیاتر لە ئەدای دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەخۆیەوە ببینێت، لەگەڵ بەهێزکردنی کارە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی عێراق و ئاسایشی نیشتمانی."

بەسری جەختیشی کردەوە لەسەر "پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و سەقامگیری لە وڵاتدا بەهێزتر بکات."