بەغدا – INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، عەممار حەکیم و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، هادی عامری، ئەمڕۆ هەینی جەختیان لەسەر گرنگی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان لە زووترین کاتدا کردەوە.
سەید حەکیم لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "پێشوازیمان لە سەردانەکەی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد و لەگەڵیدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و بەتایبەت پرسی متمانەدان بە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانمان کرد."
هەروەها وتیشی: "بەخشینی متمانە بە حکومەت، دەستپێکی بەرپرسیارێتییە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەل"، جەختیشی کردەوە لەسەر "پێویستی تەواوکردنی وەزارەتە بەتاڵەکان لە زووترین کاتدا."
حەکیم ئاماژەی بەوەش کرد کە "یەکڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی (الإطار التنسيقي) پێویستییەکی گرنگە بۆ یەکخستنی هەڵوێستە سیاسییەکان، ئەمەش وا دەخوازێت کە پارێزگاری لێ بکرێت و بەهێزتر بکرێت."
بەپێی راگهیندراوهكه، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر "پێویستی ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ لە ناوچەکەدا و پەنابردن بۆ دیالۆگ بە جۆرێک کە مافەکان زامن بکات و سەروەری بپارێزێت."

