هەولێر - INA

مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند: پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و کابینەکەی دەکەم بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد: هیوادارم دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێت لە سەقامگیریی و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکانی عێراق و جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.