بەغدا – INA– وسام مەلا

مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکان جەختی کردەوە لەسەر دانانی چەند ئامانجێکی سەرەکی بۆ کارەکانی وەزارەت لە حکومەتی نوێدا کە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری 5G و مۆڵەتی چوارەم و ڕێڕەوە ئەلیکترۆنییەکان و دەروازەکانی پەڕینەوە بۆ زیادکردنی داهاتە نێودەوڵەتییەکان.

سەنەد لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ناو کارنامەی وەزاریماندا پێشخستنی وەزارەت و جێبەجێکردنی داواکارییە واقیعییەکانمان هەیە، چەند ئامانجێکی سەرەکیمان هەیە وەک خزمەتگوزاری 5G و مۆڵەتی چوارەم و ڕێڕەوە ئەلیکترۆنییەکان و دەروازەکانی پەڕینەوە بە مەبەستی زیادکردنی داهاتەکانی دەوڵەت لە ڕێگەی وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.

وتیشی: ژینگەی پڕ لە کێشە هاوکار نییە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان، بەڵام دەکرێت تەحەدییەکان بگۆڕدرێن بۆ دەستکەوت، و هەوڵ دەدەین پشت بە کەرتی تایبەت ببەستین؛ چونکە سروشتی کارەکانی وەزارەت لەسەر کەرتی تەکنەلۆژیا و کەرتی تایبەت بونیاد نراوە و چەند ئامانجێکی سەرەکیمان هەیە کە هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەین.