بەغدا - INA

دەستەی گشتیی گومرگ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەناوبردنی بڕێک کاڵای ماوەبەسەرچوو و سەرپێچیکاری ڕێنماییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست و دەروازەی سنووریی تڕێبێڵ ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراویکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوە ڕایگەیاند: بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگ، ثامر قاسم داود، دەستەکە بەردەوامە لە ڕێکارە چاودێرییە توندەکانی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی کاڵای سەرپێچیکار و نەشیاو بۆ بەکارهێنان. لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست بڕێک کاڵای ماوەبەسەرچووی لەناوبرد کە بۆ خواردنی مرۆڤ گونجاو نەبوون و پێکهاتبوون لە (خورما، دەرمانی مرۆیی، کێک).

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: لە هەمان چوارچێوەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی ناوچەی ڕۆژئاوا/ دەروازەی سنووریی تڕێبێڵ، بارێکی (پەتاتە و پیاز)ی لەناوبرد دوای ئەوەی سەلمێنرا کە بۆ خواردنی مرۆڤ گونجاو نین، ئەمەش وەک بەشێک لەو ڕێکارانەی بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کاڵای ناتەندروست دەگیرێنەبەر.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پرۆسەی لەناوبردنەکە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی و بە پشتیوانیی پۆلیسی گومرگ ئەنجامدرا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەهێزکردنی چاودێریی گومرگی و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان