بەغدا - INA- وسام مەلا
پەیامنێرمان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرکردە سیاسییەکان گەیشتوونەتە پەرلەمان بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و بەخشینی متمانە بە حکومەتی نوێ.
پەیامنێرمان ڕوونی کردەوە کە نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شێخ قەیس خەزعەلی ڕێبەری بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق گەیشتوونەتە ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری و کاندیدانی کابینەی وەزاری گەیشتوونەتە بینای ئەنجومەنی نوێنەران



