بەغدا - INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیادکردنی پێنج نمرەی بۆ فراوانکردنی دەرفەتی پەڕینەوە بۆ خولی دووەم ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: دەستەی ڕا لە وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەیەکی ئەلیکترۆنیدا بڕیاری دا بە زیادکردنی پێنج نمرەی بڕیار بۆ ئەنجامەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ بۆ قۆناغە ناکۆتاییەکان .

ئاماژەی بەوەش کرد کە نمرە زیادکراوەکان بۆ بەرژەوەندی دەرچوون هەژمار دەکرێن، و ئەوەی لێشی بمێنێتەوە بۆ خولی دووەم دەگوازرێتەوە،هەروا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "دەستەکە ڕێگەی داوە بە قوتابیانی چوار پۆلی یەکەمی سەرەتایی کە بەردەوام بوون لە دەوام، بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بکەن بەبێ ڕەچاوکردنی ژمارەی ئەو وانانەی کە تێیاندا کەوتوون