بەغداد - INA

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاندیدکردنی فالح ساری بۆ پۆستی وەزیری دارایی و سەفا کینانی بۆ وەزارەتی لاوان و وەرزش ڕاگەیاند.

ڕەوتی حیکمە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فالح ساری بۆ پۆستی وەزیری دارایی و سەفا کینانی بۆ وەزارەتی لاوان و وەرزش کاندید کردووە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنجشەممەی (سبەینێ) وەک وادەی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و کابینەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی دیاریکردووە.