بەغداد – INA – محەمەد تاڵبی
تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ٧ ملیۆن هاوڵاتی و قیرتاوکردنی ١٧ ملیۆن مەتر دووجای لە بەغدا و پارێزگاکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا چەند وێستگەیەکی ئاوەڕۆ و لافاو لادان دەکرێنەوە کە بەغدا لە ساڵانی حەفتاکانەوە هاوشێوەی نەدیوە.
عەبدولڕەزاق مالیکی، سەرۆکی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ناوچە بێبەشەکاندا کە بەپێی بڕیاری (٢٨٦)ی ساڵی (٢٠٢٢) پێکهێنراوە. کارەکانی تیمەکە لە ناوەندی بەغدا و لە سێ ناوچەی قەرەباڵغ دەستیپێکرد، لەوانە (دوانمی شوعلە) کە زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، هەروەها ناوچەکانی (شاکر عانی) و (کوفە)."
وتیشی: "خزمەتگوزارییەکان لە کەرتی شارەوانی شەعب زیاتر لە ٢٥٠ ناوچەی تێپەڕاندووە، کە ژێرخان، تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، کارەکانی قیرتاوکردن و کارەبای گرتووەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "دروستکردنی ١١ وێستگەی ئاوەڕۆ لە بەغدا، بەشە هەرە زۆرەکەی لە ناوەندی شەعب بووە لە هەردوو ناوچەی (سەریدات و بوب شام) بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتی نوقمبوونی شەقامەکان، جگە لە دوو وێستگەی زەبەلاح لە دوانمی شوعلە کە درێژ دەبنەوە بۆ ناوچەی سەلامیات و ناوچەکانی دەوروبەری کە ژمارەی دانیشتوانیان زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەسە، بە توانای خاڵیکردنەوەی ٢٣٤٠ مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا، ئەمانەش وێستگەیەکەن کە ناوچەکە لە ساڵانی حەفتاکانەوە هاوشێوەی نەدیوە و بڕیارە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بکرێنەوە".
مالیکی ڕوونیکردەوە: "تیمەکە ڕێگای بازنەیی و سەرەکی لە شوعلە و کازمییە جێبەجێ کردووە، لەوانە ڕێگای (تەی) کە کازمییە و تارمییە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها ڕێگای (وەزیرەکان)، و ئەو ڕێگایەی هاوتەریبە لەگەڵ هێڵی شەمەندەفەر کە دوانمی شوعلە بە ڕێگای بەغدا - مووسڵ دەبەستێتەوە، جگە لەو ڕێگایانەی کە ڕێگای بەغدا - کەرکووک بە کەناڵی سوپا دەبەستنەوە، هەروەها ڕێگای بەیانەکان و ڕێگای بازنەیی کە سێ شەقامە سەرەکییەکە (شەقامی ئەبو عەلی، شەقامی ئەبو ئەحمەد و مەشرووع) بەیەک دەبەستێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "کارەکان لە ١٢ پارێزگادا بەردەوامن، کە تێیدا خزمەتگوزاری پێشکەش بە ٩٦٠ پڕۆژە لە کەرتە جیاوازەکاندا کراوە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ١٤٥ قوتابخانە لە کەرتی پەروەردە، نۆژەنکردنەوەی ١٠ نەخۆشخانە و دروستکردنی ٢٨ دامەزراوەی تەندروستی"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "کارەکان زانکۆی قادسیەشی گرتووەتەوە بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی و دروستکردنی کۆلێژی پەروەردە بۆ کچان، جگە لە پڕۆژەکانی ژێرخان لە دیوانییە، نەینەوا و میسان بە ڕێژەی دەستکەوت کە لە نێوان ٢٠٪ بۆ ٣٥٪ دایە"، وتیشی: "ڕێژەی دەستکەوت لە پارێزگای نەینەوا ٢٠٪ی تێپەڕاندووە، لە پارێزگای میسانیش ٢٥٪ی تێپەڕاندووە، لە هەموو پارێزگاکانی تریش ڕێژەی دەستکەوت لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠٪ بووە لە ماوەیەکدا کە سێ ساڵی تێنەپەڕاندووە".
لە کۆتاییدا مالیکی وتی: "خزمەتگوزاری پێشکەش بە ٧ ملیۆن هاوڵاتی کراوە، ئامارێکی نوێش هەیە کە پێشکەش دەکرێت و تێیدا ئەم ڕێژەیە دەگاتە ٨ ملیۆن هاوڵاتی، هەروەها ڕووبەری کارەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧,٠٠٠,٠٠٠ مەتر دووجا، جگە لەوەی کارەکانی قیرتاوکردن بۆ زیاتر لە ٧,٠٠٠,٠٠٠ مەتر دووجا ئەنجامدراوە، هەروەها درێژیی قیرتاوکردن بە (موقەڕنەس) و کارەکانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و وایەری کارەبا لە نێوان ٢,٠٠٠,٢٠٠ مەتر و ٢,٣٠٠,٠٠٠ مەتری درێژیدا بووە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو ستوونە کارەبایانەی دانراون زیاتر لە ٢٢,٠٠٠ ستوون بوون، هەروەها زیاتر لە ٨٥٠ محاویلەی کارەبا دانراوان".

