بەدواداچوون- INA
ڕیچارد مارڵز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی دەچێتە پاڵ ئەرکێکی "تەنها بەرگری" بە سەرۆکایەتی فەرەنسا و بەریتانیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی دەریاوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.
مارڵز دوای کۆبوونەوەیەک کە ٤٠ وڵاتی لەخۆگرتبوو، ڕایگەیاند: ئوسترالیا بە فڕۆکەیەکی چاودێری لە جۆری Wedgetail E-7A بەشداری دەکات، کە نێردراوە بۆ ناوچەکە بۆ پاراستنی ئیمارات لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.
وتیشی: "ئوسترالیا ئامادەیە پاڵپشتی ئەرکێکی سەربازی فرەڕەگەزی سەربەخۆ و تەنها بەرگری بکات بە سەرۆکایەتی شانشینی یەکگرتوو و فەرەنسا، هەر کاتێک دامەزرا."
مارڵز ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم ئەرکە بۆ تەواوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هەوڵەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان داڕێژراوە، لەگەڵ "نیشاندانی پابەندییەکی بەرجەستە بە ئاسایشی بازرگانی نێودەوڵەتی".


