بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی کەشناسی وردەکاریی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت. با لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند، شەو دەگۆڕێت بۆ ئاراستەی جیاواز بە خێراییەکی کەم".
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "بەرزترین پلەکانی گەرما لە بەغدا، بابل و دیوانیە (36)، دهۆک و سلێمانی (۲۸)، هەولێر (۲۹)، نەینەوا (۳۱)، کەرکووک (۳۲)، سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار (۳٤)، واست و نەجەف و موسەنا (۳۷)، زیقار و میسان (۳۸) و بەسرا (۳۹) پلەی سەدی دەبێت".
رونیشیكردەوە: "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی، لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەلی بارینی نمە بارانی کەم لە بەشە باکوورییەکانی ناوچەی باکوور. ئاراستەی با دەگۆڕێت و خێراییەکەی کەم دەبێت، دواتر وردە وردە دەگۆڕێت بۆ باکووری ڕۆژئاوا بە خێراییەکی مامناوەند و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ بەتایبەت لە بەشە ڕۆژئاواییەکانی ناوچەی ناوەڕاست".
راشیگەیاند: "کەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو، لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەلی بارینی نمە بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی ناوەڕاست و باکوور. با لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند و لە کاتی ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (٤٠) کم/کاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور".
لە کۆتاییدا هاتووە: "ڕەوشی کەشوهەوای چاوەڕوانکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو؛ ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ هەلی بارینی نمە بارانی کەم لە ناوچەی باکوور. با لە باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور".


