بەغداد – INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتێکرا، و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی گشتگیر کە بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو تەحەدییانە ببێتەوە کە وڵات لە قۆناغی ئێستادا پێیاندا تێپەڕ دەبێت، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری، خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات."