بەغداد – INA

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، و شێخ هەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە چوارچێوەی کاتە دەستوورییەکاندا کردەوە.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە بەغداد پێشوازی لە شێخ هەمام حەموودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کرد."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات و کارکردنی هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ چەسپاندنی بنەماکانی ئاسایش و سەقامگیری تاوتێکرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە چوارچێوەی کاتە دەستوورییەکاندا، بە شێوەیەک کە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی حکومی دەستەبەر بکات کە وەڵامدەرەوەی ئەولەویەتە نیشتمانییەکان بێت و پێداویستییە بنەڕەتییەکان دابین بکات، و بەشدار بێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان."