بەغداد – INA
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرزبوونەوەی ڕێژەی کارەکانی لە پڕۆژەی ئاوی ڕەمادیی گەورە لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
عەممار عادل مالیکی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "کارەکانی پڕۆژەی ئاوی ڕەمادیی گەورە لە پارێزگای ئەنبار لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، و تەواوی کارەکانی هەڵکەندن بۆ وێستگەی چارەسەرکردن (W.T.P) و پەرژینی دەرەوە کۆتاییان هاتووە."
بەپێی راگهیندراوهكه مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد: "پڕۆژەی ئاوی ڕەمادیی گەورە پێنجەمین پڕۆژەیە لە جۆری خۆی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو لە پارێزگای ئەنبار جێبەجێی دەکات، کە خزمەت بە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس دەکات، بە توانای دیزاینکراوی ١٠,٠٠٠ مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا، و هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوەکە زیاتر لە ٥٥ کیلۆمەتر درێژ دەبنەوە."
ئەوەشی خستە ڕوو کە "پڕۆژەکە ئاو بۆ ناوچەکانی شاری ڕەمادی دابین دەکات، کە لە وێستگەی ڕاکێشانی ئاو، وێستگەی پاڵاوتن، و ٢ وێستگەی بەهێزکردنی پاڵنانی ئاو پێکدێت."
