بەغدا - INA - حەسەن فەواز

ئەمڕۆ دووشەممە ، کۆمپانیای شەنگەهای چینی کە لە عێراق کار دەکات، ڕایگەیاند کە هاوینی داهاتوو ژمارەیەک وێستگەی گازی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەخرێنە خزمەتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو وێستگانە زیاتر لە 1200 مێگاوات بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەکەن.

ئەحمەد عەبدولەتیف ئەمین، بەڕێوەبەری هەرێمیی کۆمپانیای شەنگەهای چینی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆمپانیاکە لە ئێستادا خەریکی دروستکردنی وێستگەی گازییە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە هاوینی داهاتوو دەخرێنە گەڕ و نزیکەی 1000 مێگاوات بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد دەکەن".

وتیشی: "کۆمپانیاکە هەروەها خەریکی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی هارسە و واستە، وێستگەی هارسە نزیکەی 220 مێگاوات زیاد دەکات، لە کاتێکدا وێستگەی واست توانای بەرهەمهێنانی خۆی بەرز دەکاتەوە و بڕی 2520 مێگاوات زیاد دەکات، کە ئەوەش توانای دیزاینکراوی تەواوی وێستگەکەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو وێستگانەی کە لەم دواییانەدا گرێبەستیان لەسەر کراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا و لە کۆتایی ساڵانی 2027 و 2028 دەخرێنە خزمەتەوە و 4000 مێگاوات بۆ تۆڕەکە زیاد دەکەن، و تا ساڵی 2030 تواناکەیان دەگاتە 5000 مێگاوات".