بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، و سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختیان لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لە سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی کرد".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پەرەسەندنی بارودۆخی سیاسی وڵات و دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا، تێیدا جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کرایەوە بۆ خێراکردن لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیاندا، بە جۆرێک کە گەرەنتی دامەزراندنی حکومەتێک بکات کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستای هەبێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیشاندا بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی چاوەڕوانکراوی تایبەت بە دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و پێکهاتەی کابینەی حکومەت".