بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، ڕایگەیاند، نزیکەی 98%ی پڕۆسەی تۆمارکردنی گەلی عێراق لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانی تەواو کراوە.

لیوا میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەت، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ بازدانێکی جۆری لە پڕۆژەی کارتی نیشتمانی بەدەستدەهێنێت، چونکە نزیکەی 98%ی پڕۆسەی تۆمارکردنی گەلی عێراق تەواو کراوە و ژمارەی گشتیی تۆمارکراوان تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 48,266,503 هاووڵاتی".

هەروەها وتیشی: "ئەم دەستکەوتە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی تەواو و ئاسانکاری لە ڕێکارە کارگێڕییەکاندا، بە جۆرێک کە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی سیستەمی ئەمنی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق".