بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،بەرپرسێکی حکومەتی پاکستان، وەرگرتنی وەڵامی ئێرانی سەبارەت بە پێشنیازەکەی ئەمریکا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامەکە بۆ واشنتن نێردراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسەوە بڵاویکردەوە: وەڵامی ئێرانمان بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا پێگەیشتووە.

هەروەک وتیشی: وەڵامەکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نێردراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران وەڵامی خۆی بۆ پێشنیازەکەی ئەمریکا لە ڕێگەی پاکستانەوە ناردووە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند: ئێران وەڵامی خۆی لەسەر دوایین دەقی پێشنیازکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بۆ نێوەندگیری پاکستانی ناردووە.

بەگوێرەی پلانی پێشنیازکراو، دانوستانەکان لەم قۆناغەدا جەخت لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکەدا دەکەنەوە.