بەغداد – INA
ئەمرۆ یەکشەممە،محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران ،رایگەیاند : کە دەخوازن لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکار بن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی لە سووریاوە هێنراون بۆ عێراق و گەڕاندنەوەیان وڵاتەکانی خۆیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمرۆ یەکشەممە "محەمەد شیاع سودانی،سەرۆک وەزیران ،پێشوازی کرد لە خاتوو ،میریانا سپۆلیاریچ ئێگەر، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و وەفدی هاوڕێی، بە ئامادەبوونی ،بالیۆز شۆرش خالید، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و ئەو قەیرانانەی بەهۆی جەنگ و ململانێکانەوە دروست بوون و پێداویستییە مرۆییەکانی لێکەوتەوە، تاوتوێ کران.
سودانی جەختی لە گرنگیدانی عێراق کردەوە بەو هەوڵە دیارانەی خاچی سوور لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کۆمەکە بەپەلەکاندا دەیدات.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : سودانی ئاماژەی بە هەڵوێستی عێراق کرد لە پشتگیریکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی ململانێکان، و ووتی : خوازیارین لەگەڵ خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکار بین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی لە سووریاوە وەرگیراونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، و گرنگی هاندانی ئەو وڵاتانەی پەیوەندیدارن بۆ پابەندبوون بەم بڕیارە.
لە لایەن خۆیەوە، خاتوو " ئێگەر " جەختی کردەوە کە هاوکاری عێراق لەگەڵ خاچی سوور نموونەیەکی باشە لە چوارچێوەی یاساکانی پاراستنی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤدا،و خواستی خۆی دەربڕی بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتننامەی هەماهەنگی هاوکاری دووقۆڵی، هەروەک ستایشی هەڵوێستی عێراقی کرد لە وەرگرتنەوەی دەستگیرکراوە غەیرە عێراقییەکان، و جەختی کردەوە لەسەر کارکردنی جددی بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا.


