بەغداد- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ میریانا سپۆلیاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، چەند ڕێگەیەکی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی بۆ پەسەندکردنی ئەو ڕێککەوتنانە تاوتوێ کرد کە پشتگیری لە کاری نێردە مرۆییەکان دەکەن و ئەرکەکانیان لە عێراق ئاسان دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە ،میریانا سپۆلیاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور و وەفدی هاوڕێی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارەکەدا باس لە ژمارەیەک بابەتی تایبەت بە کاری لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە عێراق کرا، لەگەڵ ڕۆڵی لیژنەکە لە چارەسەرکردنی پرسە مرۆییەکان و پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ توێژە زیانلێکەوتووەکان.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بۆ پەسەندکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی دەبنە هۆی پشتگیریکردنی کاری نێردە مرۆییەکان و ئاسانکاری ئەرکەکانیان لە عێراق، لەوانەش ڕێککەوتننامەی بارەگای لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور.



