عەممان - INA

عومەر بەرزنجی،باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی هونەرمەندان و پشتیوانیکردنی چالاکییە کولتوورییەکانیان ،پێشوازی لە کۆمەڵێک هونەرمەندی عێراقی نیشتەجێی ئەو وڵاتە کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: عومەر بەرزنجی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئوردن ، بە ئامادەبوونی خەیرەدین ئەمین، پاشکۆی کولتووری عێراق، لە تەلاری باڵیۆزخانە پێشوازی لە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی عێراقی نیشتەجێی ئوردن کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، باڵیۆز ،بەرزنجی،ستایشی ڕۆڵی گرنگی هونەرمەندانی عێراقی کردووە وەک "باڵیۆزی ڕاستەقینەی عێراق لە جیهاندا" و ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیامی مرۆیی و کولتووری ئەوان وێنەیەکی گەشاوە لە شارستانییەتی دێرینی عێراق نیشان دەدات،جەختیشی کردەوە کە داهێنانی هونەرمەندی عێراقی توانیویەتی پێگەی وڵات لە مەحفەلە نێودەوڵەتییەکاندا بەرز ڕابگرێت.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، گوێ لە کێشە و ئەو ئاستەنگانە گیرا کە ڕووبەڕووی هونەرمەندانی تاراوگە دەبنەوە، هەروەها باس لە میکانیزمەکانی پشتیوانیکردنی ئەم توێژە کرا بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتە داهێنەرەکانیان.

لای خۆیانەوە، هونەرمەندان سوپاسی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد بۆ ئەم دەرفەتە و بایەخدان بە کاروبارەکانیان، داوایان کرد دەنگیان بگەیەنرێتە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق، بە مەبەستی چاودێریکردنی چالاکییە هونەرییەکانیان لە دەرەوەی وڵات.