بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی "وەرود" لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقیوەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پاس) لە گەڕەکی وەرود لە دیمەشق تەقیوەتەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
ئاژانسەکە روونیشیکردۆتەوە : تیمە تایبەتمەندەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی تەقینەوەکە.



