بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داخستنی هۆڵێکی تایبەت بە یاری قوماری راگەیاند و جەختیشی کردەوە کە چوار سەرپێچیکار لە ناو هۆڵەکەدا دەستگیرکراون.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەییەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: لە ڕێگەی ئەرکەکانی گەڕان و پشکنینی ناوچەیی و بەسەرکردنەوەی هۆتێل و هۆڵ و چێشتخانەکان، هێزەکانمان لە (فیرقەی یەک)ی پۆلیسی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەیەکی (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەشتیاری و بەڕێوەبەرایەتی نشینگە و ڕەگەزنامە) و بە پاڵپشتی دەزگا هەواڵگرییەکان، توانییان هۆڵێکی یاری قومار دابخەن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: چوار سەرپێچیکار لەناو هۆڵەکەدا و بە دەستبەجێ (لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەدا) دەستگیرکراون، هەروەها دەستبەسەر 90 ئامێری یاری قومار و چەندین کەرەستەی دیکەدا گیراوە لە ناوچەی (کەڕادە) لە بەشی ڕەسافە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو : کە تۆمەتباران و کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان.