بەغدا - INA

"سەفوان جەرجیری" ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی دەنگدان لەسەر کابینەکەی زەیدی ڕاگەیاند،ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە سیاسی و دیپلۆماسییەکان دەنێردرێت بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا.

"جەرجیری"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی نوێنەران سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە.

ڕوونیشیکردەوە : لە دانیشتنەکانی پێشوودا نەریت بووە بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بنێردرێت.

ووتیشی : ئەمرۆ یەک شەممە دەستدەکەن ناردنی بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسی، و جەختیشیکردەوە : چاوەڕێی سەرۆکی پەرلەمان دەکەین وادەی دانیشتنەکە دیاریبکات، جا چ ڕۆژی دووشەممە بێت یان سێشەممە.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو "عەلی فالح زەیدی"سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بەرنامەی وەزاری خۆی پێشکەش بە "هەیبەت حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تتایدا ڕایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی" سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بەرنامەی وەزاری بۆ حکومەتی نوێی پێشکەش بە "هەیبەت حەلبوسی "سەرۆکی پەرلەمان کرد.