بەدواداچوون - INA

ماریا ڤان کیرکۆڤ، سەرپەرشتیاری بەشی ئامادەکاری و ڕێگری لە پەتا و پەتای گشتگیر لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دا لە زیادەڕۆیی کردن لە خەمڵاندنی مەترسییەکانی ڤایرۆسی "هانتا" و جەختی کردەوە کە ئەمە سەرەتای پەتایەکی جیهانی نییە.

ڤان کیرکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند: "ئەمە سەرەتای بڵاوبوونەوەیەکی گەورە نییە، ئەمە سەرەتای پەتایەکی جیهانی نییە،ئەمە کۆڤید-19 نییە و ئەنفلۆنزاش نییە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ڤایرۆسەکە "وەک کۆرۆنا بڵاونابێتەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە زۆربەی ڤایرۆسەکانی "هانتا" بە هیچ شێوەیەک لە نێوان مرۆڤەکاندا ناگوێزرێنەوە.

"کیرکۆڤ " ڕوونیکردەوە : کە مەترسییەکە لەسەر دانیشتووانی جیهان بە گشتی هێشتا کەمە، هەروەها بۆ دانیشتووانی دوورگەکانی کەناریش بە هەمان شێوە، کە کەشتی گەشتیاری "ئێم ڤی هۆندیۆس" ڕووی تێکردووە. "تێدرۆس ئەدهانۆم غێبرێیسۆس"بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە، جەختی کردەوە کە مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی کەمە سەرەڕای مەترسیداریی ڕووداوەکە.

سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆسی "ئەندێز" (Andes virus)، کە تەنیا جۆری ڤایرۆسی "هانتا"یە و توانایەکی سنوورداری هەیە بۆ گواستنەوە لە نێوان مرۆڤەکاندا،ئەمەش تەنها لە ڕێگەی بەرکەوتنی نزیک و درێژخایەن لە نێوان کەسەکاندا ڕوودەدات، بەتایبەت لە نێوان ئەندامانی یەک خێزان،و کارمەندانی تەندروستی، یان هاوەڵەکان لە شوێنە داخراوەکاندا.