بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کەتیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بەیانی دووشەممە ، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت،و با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، ماوەی بینینیش لە کاتی تۆز و خۆڵدا کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ دووشەممە لە پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت: لە دهۆک 30،و سلێمانی 31،و هەولێر 32،و نەینەوا 34،و کەرکووک 35،و ئەنبار 38،و سەڵاحەدین و دیالە 39،و بەغدا و کەربەلای پیرۆز و واست 40،و نەجەفی ئەشرەف و میسان و بابل و دیوانییە و موسەنا 41،و زیقار و بەسرە 42 پلەی سیلیزی دەبێت .
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئاسمان بۆ ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت،و لە ناوچەکانی باکووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی مامناوەند ، با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و لە هەندێک شوێنی ناوەڕاست و باشوور خێراییەکەی دەگاتە (40) کم/س کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ،هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەمێننەوە.
سەبارەت بە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە (40) کم/س کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەها پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکووریش جێگیر دەبن.
لە کۆتاییدا ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئاسمان بۆ پێنجشەممەی داهاتوو، بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
