بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، مەسعوود پزیشکیان،سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند کە دوژمن هەوڵ دەدات جەنگ بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی ئابووری.

پزیشکیان وتی: دوژمن بەهۆی شکستی لە جەنگدا، هەوڵ دەدات شەڕەکە بگوازێتەوە بۆ ناو کایەی ئابووری، پێویستە هاووڵاتیانیش بەشدار بن لە پووچەڵکردنەوەی ئەم پیلانەدا.

هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە کلتووری دەستپێوەگرتن (ترشید) لە بەکارھێنانی وزەدا بڵاو بکەینەوە، چونکە وڵات پێویستییەکی زۆری بە ڕێکخستنی بەکارھێنان و پاشەکەوتکردن هەیە.