هەولێر - INA
ئەمڕۆ شەممە 5/9، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان, بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە توركیا.
سەرۆكی حكومەت لەو سەردانەیدا لە كۆشكی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، هەروەها وەزیری دەرەوە هاكان فیدان و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا جیا لە گفتوگۆكردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە،دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت.

