بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كشتوكاڵ دووپاتی كردەوە كە هەناردەی خورما لە ساڵی 2025دا 600 هەزار تۆنی تێپەڕاندووە.
بریكاری وەزیری كشتوكاڵ مەهدی سەهەر جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كەرتی دارخورما و خورما لە عێراق یەكێكە لە گرنگترین كەرتە كشتوكاڵییەكان لە ڕووی ئابوورییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی سوودە كێبڕكێیەكانی لە بازاڕە جیهانییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری زوهدی زۆرترین بەرهەمی هەیە و زۆرترین بڕی خورمای هەناردەكراوی دەرەوەی وڵات پێكدەهێنێت، ئەمە جگە لە جۆرەكانی تری خورما، كە ژمارەیان زیاتر لە 600 خورمایە لە ناوخۆدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : جۆری زهدی جۆری سەرەكییە بۆ زۆرێك لە پیشەسازییەكانی پرۆسێسكردن لە عێراق، وەك بەرهەمهێنانی دۆشاوی خورما و شیرینی و هەویری خورما كە بەهای ئابووری زیادكراو پێكدەهێنن، ڕوونیشیكردەوە، كەرتی دارخورما و خورما لە عێراقدا شایەتی گرنگییەكی بەرچاوی وەزارەتی كشتوكاڵ و كەرتە پەیوەندیدارەكانی دیكەی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی دوای هێنانەكایەی تەكنیكی كشتوكاڵی شانە، هەروەها بەردەوامی ڕێوشوێنەكانی كۆنتڕۆڵكردنی ئافاتەكانی زەوی و ئاسمانی دژ بە مێروولەی دوباس و كۆتسۆسای سوور .
سەهەر لە كۆتایی ووتیشی : لە ئەنجامی ئەم گرنگیدان و فراوانبوونی چاندنی باخەكانی میوە بە بەكارهێنانی شێوازی ئاودێری هاوچەرخ و ئاودێری دڵۆپ دڵۆپ، كە بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی دارخورما بۆ زیاتر لە 22 ملیۆن، هەناردەكردن بۆ 600 هەزار تۆن خورما لە ساڵی 2025دا بەرزبووەتەوە، ئەمە جگە لە هەناردەكردنی زیاتر لە 100 هەزار تۆن هەویری خورما، ئەمەش بەكۆمەڵ بۆ دراوی بیانی و سەرچاوەی داهات بۆ خاوەن باخچەكان بۆ وڵاتەكە دابین دەكات.



