بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی ، وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، پێشبینی زیادبوونی زریانی تۆز و خۆلً و هەڵاوسانی پلەكانی گەرما دەكات.

بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە سبەی یەكشەممە كەش و هەوا سامالً دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بەرزرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: دهۆك 27 پلە، سلێمانی 28 پلە، هەولێر 29 پلە، نەینەوا 31 پلە، كەركوك 32 پلە، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار 35 پلە، بەغدا و كەربەلا 36 پلە، نەجەف، بابل، و واست 37 پلەی سەدی، دیوانیە، میسان، موسەننا و بەسرە 38 پلەی سەدی، زیقار 39 پلەی سەدی.

كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات بەرزدەبنەوە.

رۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە باكوور، و سامالً دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە باشوور،پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو بە گشتی.

چوارشەممەی داهاتوو كەش وهەوا سامالً دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند تا خێرا دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زریانی خۆڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمدەبێتەوە و لە باكووریش وەك یەك دەمێننەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی 8-10 كم دەبێت، كەمدەبێتەوە بۆ 2-4 كیلۆمەتر لە بارودۆخی تۆز وخۆلًدا.