بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هۆشداریی داوەتە دانیشتوانی نۆ شارۆچكەی باشووری لوبنان و فەرمانی داوە چۆڵ بكەن و لانیكەم یەك كیلۆمەتر دوور بكەونەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی هێرشەكان لەو ناوچەیە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە : ئەو ڕێوشوێنانە لە وەڵامی ئەو رێوشوێنانە دێت كە بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن (حزبولًڵا) وەسفی كردووە.

ئەم پێشهاتە لە كاتێكدایە كە گرژییەكان لەسەر سنووری باشووری لوبنان پەرەدەسەنن، لە كاتێكدا هۆشدارییە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی بەرفراوانتر لە ناوچەكەدا بەردەوامن.

سەرچاوە: ئەلجەزیرە.