بەدواداچوون - INA

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە ئێران ڕووبەڕووی فشاری دەرەکی دەبێتەوە بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی.

پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: لەم دواییانەدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ ڕێبەر، موجتەبا خامنەیی کۆبوومەتەوە، لە کەشێکی پڕ لە متمانە و گفتوگۆی ڕاستەوخۆدا.

وتیشی: ئێران ڕووبەڕووی فشاری دەرەکی دەبێتەوە بۆ زیادکردنی فشاری ئابووری و تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی و لاوازکردنی یەکگرتوویی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی دوژمن لە فشارەکانی، دروستکردنی حاڵەتێکی ناڕەزایەتی گشتی و هاندانی خەڵکە بۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و لاوازکردنی پێکهاتەی حوکمڕانی.

هەروەها وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاشکرا باس لە توندکردنی فشاری ئابووری بۆ سەر گەلەکەمان دەکەن بە ئامانجی دروستکردنی ناڕەزایەتی