بەدواداچوون - INA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە، لەسەر ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران لە هەفتەی داهاتوودا.
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی (بی بی ئێس)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەگەری هەیە پێش سەردانەکەم بۆ چین لە هەفتەی داهاتوودا، بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ."
زیاتر وتی: "پێموایە دەرفەتێکی زۆر باش هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام ناچار دەبین بگەڕێینەوە بۆ بۆردومانێکی وێرانکەر ئەگەر بابەتەکە کۆتایی نەیەت."
ترەمپ دەڵێت: "هەست دەکەم لە واژۆکردنی ڕێککەوتن نزیکین، بەڵام دەبینین چی ڕوودەدات، و لە ئەگەری بەدیهاتنی ڕێککەوتنەکەدا سزاکانی سەر ئێران سووک دەکەین،" ئاماژەی بەوەشکرد: " نێردراوە تایبەتەکان، ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، دوورە بنێردرێن بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکاندا."

