بەدواداچوون – INA
وەزیری دەرەوەی سعودیە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵا، و وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیان لەسەر بەردەوامیی دیپلۆماسی و هاوکاری کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئەنجامدا،" ئاماژەی بەوەشکرد: "لە میانی پەیوەندییەکەدا باس لە دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدرێن."
بەپێی بەیاننامەکە، لە کاتی پەیوەندییەکەدا "دوایین گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی هەرێمی خرایەڕوو، هەروەها تاوتوێی ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەدرێن، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی هەرێمی و بەدیهێنانی هاوسەنگی لە ژێر ڕۆشنایی تەحەددییەکانی ئێستادا."
