نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی ئێراندا ئەدایەکی زۆر باشی هەیە.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌ووه‌، ڕایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی ئێراندا ئەدایەکی زۆر باشی هەیە و کارە لەپێشینەکەی ئێمە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایە."

هەروەها ترەمپ وتی: "ئێران نە هێزی دەریایی ماوە و نە هێزی ئاسمانی، ئەوانە بە تەواوی تێکشکێنراون و سەرکردەکانیشیان کوژراون، ئێمە سوپای ئێرانمان بە تەواوی لەناو بردووە."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە لە ناوەڕاستی پێکدادانێکی سەربازیی بچووکداین، ئێران هیچ دەرفەتێکی نییە و هەرگیزیش دەرفەتی نەبووە."