بەغدا - INA
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و عرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە عرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد."
لە راگهیندراوهكهدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە و جیهان و چەند دۆسیەیەکی جێی بایەخی هەردوولا."


