نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی خەریکی بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵێک مووشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوانن (درۆن) کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراون.

وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌ووه‌، ئاماژەی بەوە کردووە کە "بەرگرییە ئاسمانییەکان ڕووبەڕووی ئەو مووشەک و درۆنانە دەبنەوە کە لە ئێرانەوە دێن."

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "ئەو دەنگانەی لە ناوچە جیاجیاکان دەبیسترێن، دەرەنجامی کارکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەک و درۆنەکاندا."