نێودەوڵەتی – INA

محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ئامانجی وڵاتەکەی وەک نێوەندگیر، ڕازیکردنی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.

ئیسحاق دار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بلاویكرده‌ووه‌ تێیدا، ڕایگەیاند: "ئامانجی پاکستان وەک نێوەندگیر، ڕازیکردنی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، ئەوەش شتێکە کە ناوچەکە و جیهان پێویستیان پێیەتی."

دار ئەوەشی وت: "دڵنیاین لە بەدەستهێنانی پێشکەوتنی گەورە لە دانوستانەکاندا، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و دەستپێکردنی گفتوگۆ،" هەروەها جەختی کردەوە کە "هەوڵمان داوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، و سەرکۆنەی ئەو هێرشانەشمان کردووە کە کراونەتە سەریان."