بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئێران، ڕێگریی لە چەند تێکشکێنەرێکی ئەمریکی کرد بچنە ناو هورمز دوای ئەوەی هۆشدارییەکی توندی پێدان.

سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە "دوای هۆشدارییەکی توند، ڕێگریمان لە چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی کردووە کە بچنە ناو گەرووی هورمز".

لای خۆشییەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە "هیچ گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا نییە" و ڕوونیشیکردەوە کە "ئەو کەشتیانەی سەرپێچی دەکەن بە هێز ڕایان دەگرین".