بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی، دەستگیرکردنی 134 تۆمەتباری لە مانگی نیسانی ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئامارێکی کار و چالاکییەکانی دەستگیرکردن و پشکنین کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە مانگی نیساندا ئەنجامدراون و دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، "کۆی گشتیی چالاکییەکان گەیشتووەتە 181 چالاکی، لەکاتێکدا ژمارەی چالاکییەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران 74 چالاکی بووە".

ئامارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون گەیشتووەتە 168 تۆمەتبار، هەروەها ژمارەی چالاکییەکانی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامە و سەرەداوەکان (الأوليات) گەیشتووەتە 107 چالاکی".