بەدواداچوون – INA

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە زیادکردنی خواردنەوەی ئاو بە تەنیا ڕەنگە بەس نەبێت بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەرد، و جەختی لە گرنگی پەیڕەوکردنی شێوازێکی گشتگیر کردووەتەوە کە سیستەمی خۆراک و ڕێنماییە پزیشکییەکانیش بگرێتەوە.

توێژینەوەکە زیاتر لە 1600 کەسی گرتووەتەوە کە پێشینەی تووشبوونیان بە بەردی گورچیلە هەبووە، تێیدا هانیان دراون کە بە ڕێگەی جیاواز خواردنەوەی شلەمەنییەکان زیاد بکەن،سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی خواردنەوەی ئاو لای ئەوان، بەڵام ئەنجامێکی ڕوون لە کەمکردنەوەی دووبارە تووشبوونەوە بە بەراورد بە کەسانی تر تۆمار نەکراوە.

بەشێکی ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆربەی بەشداربووان نەگەیشتوونەتە ئاستی پێویستی بەرهەمهێنانی میز (نزیکەی 2.5لیتر لە ڕۆژێکدا)، کە ئەمە ئەو سنوورەیە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی خەستی ئەو ماددانەی دەبنە هۆی دروستبوونی بەرد.

سەرەڕای ئەم ئەنجامانە، پسپۆڕان هێشتا جەخت دەکەنەوە کە شێدارکردنەوەی جەستە (ترطيب) توخمێکی سەرەکییە بۆ تەندروستی گورچیلە، بەڵام تەنیا بەشێکە لە چارەسەرێکی گشتگیرتر کە ئەمانە دەگرێتەوە:

* کەمکردنەوەی خوێ و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆکسالات.

* پاراستنی هاوسەنگی کالسیۆم.

* پابەندبوون بە چارەسەری پزیشکی لە کاتی پێویستدا.

* بەردەوامبوون لەسەر خووە تەندروستە ڕۆژانەییەکان.

توێژینەوەکە بەوە کۆتایی دێت کە خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە تەنیا پشت بە ئاو نابەستێت، بەڵکو پشت بە شێوازێکی ژیانی تەواو دەبەستێت کە لە نێوان خۆراکی تەندروست،و شێدارکردنەوەی جەستە و بەدواداچوونی پزیشکیدا کۆدەبێتەوە.