بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،سەکۆی دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان سەرکردە و دامەزراوە ئایینییە جیاوازەکان لە جیهانی عەرەبیدا،سەرکۆنەی توندی هەر جۆرە سوکایەتیکردنێک بە ڕەمز و دامەزراوە ئایینییەکان لە چوارچێوەی پەرەسەندنەکانی لوبنان دەربڕی.

سکۆکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەم جۆرە ڕەفتارانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر هەستی پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی لوبنانی دەبێت و هەڕەشەیە بۆ سەر بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ڕێزی بەرانبەر.

بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : سەکۆکە جەختی کردۆتەوە،لە پاراستنی فرەیی ئایینی و ڕۆشنبیری تەنها لە ڕێگەی چەسپاندنی کولتووری دیالۆگ و هێورکردنەوە و زاڵکردنی زمانی عەقڵ و لۆژیک.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەکۆکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات پابەندی بەرزترین پێوەری پیشەیی بون بن و دووربکەونەوە لە خۆشکردنی ئاگری ململانێکان و کاربکەن بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و تەبایی کۆمەڵایەتی، هەروەک داوا لە هاووڵاتیانی لوبنان دەکات دەست بە ڕوحی هاووڵاتیبوونەوە بگرن و دووربکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی هەر دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ببێتە هۆی نانەوەی فیتنە و قووڵکردنەوەی دابەشبوونیان.

پێویستە بوترێت ، منبەری دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان سەرکردە و دامەزراوە ئایینییەکان لە جیهانی عەرەبیدا، لە شوباتی 2018 بە دەسپێشخەریی سەنتەری نێودەوڵەتی شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بۆ دیالۆگی نێوان پەیڕەوانی ئایین و کولتوورەکان (کایسید) دامەزراوە،و ئەم منبەرە یەکەمین دامەزراوەی لەو شێوەیەیە لە جیهانی عەرەبیدا کە کار بۆ بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان و هاووڵاتیبوونی هاوبەش و ڕێزگرتن لە فرەیی دەکات.