بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ ،جەختی لە گرنگی سەرکەوتنی حکومەتی داهاتوو لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا کردەوە، هاوکات جەختیشی لە دابینکردنی هەموو پشتگیرییەکی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی کردەوە.
عەبادی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستیکردۆتەوە، تیایدا ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی وڵات و ئاوەدانکردنەوەی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشکردوە : ئێمە پشتگیری هەر کەسێک دەکەین کە بەپێی ئەم کارە لە پێشینانە کار بکات.
دەشلێت: مەبەستمان بونیادنانی ئابوورییەکی بەهێز و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوامە، تا دەگەینە دەوڵەتی دامەزراوە نەک دەوڵەتی حزب .
ئاماژەی بەوەش داوە : کە تێبینییەکانی پێشوومان لەسەر کەسەکان نەبووە، بەڵکو لەسەر میکانیزمەکان بووە، نەک لەبەر چاوچنۆکی بۆ پۆست یان دەستکەوتی تایبەت.
"عەبادی" روونیشیکردۆتەوە : ئەوەی ئەمڕۆ بۆمان گرنگە سەرکەوتنی حکومەتی داهاتووە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، و دابینکردنی هەموو پشتگیرییەکی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بەو شێوەیەی کە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بپارێزێت.

