بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران،پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کرد بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەوە.
سودانی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانمان لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە سەرکردایەتی و ڕێکخستنەکان، دەکەین بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەوە.
وتیشی: بەو بۆنەیەوە، ڕۆڵی بزووتنەوەکە لە بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی لە ڕێگەی بەشدارییە سیاسییە کاراکانیان بەرز دەنرخێنین، لەگەڵ ئەو قوربانییانەی کە بۆ پاراستنی عێراق و شەڕی دژی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش لە پاڵ هێزە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە پێشکەشیان کردووە.
