بەدواداچوون – INA
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە،هونەرمەندی میسری "هانی شاکر"کە بە ناسناوی "میرى گۆرانی عەرەبی" دەناسرێت، لە تەمەنی 73 ساڵیدا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و تێکچوونی باری تەندروستی، کۆچی دوایی کرد.
، شەریف هانی شاکر، کوڕەکەی بە وشەی کاریگەر هەواڵی کۆچی دوایی باوکی ڕاگەیاند و وتی: بە دڵێکی ڕازی بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکم،و هاوڕێم،و پشتیوانم،و خۆشەویستم و برام،و میری گۆرانی عەرەبی و جیهانی عەرەبی ڕادەگەیەنم.
کۆچکردوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا چارەسەری وەردەگرت بەهۆی دۆخی تەندروستی ئاڵۆز کە پێویستی بە مانەوەی هەبوو لە ژووری چاودێری ورد، پێش ئەوەی لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا باری تەندروستی بە شێوەیەکی لەناکاو تێکبچێت.
هانی شاکر بە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی گۆرانی لە جیهانی عەرەبیدا دادەنرێت، کە کاروانی هونەرییەکەی زیاتر لە پەنجا ساڵی خایاند و لەو ماوەیەدا سەدان گۆرانی پێشکەش کرد کە شوێنپەنجەیەکی ڕوونیان لە مێژووی گۆرانی عەرەبیدا جێهێشت،هەروەها لە ساڵی 2015پۆستی نەقیبی سەندیکای پیشە میوزیکی لە میسر وەرگرت.
لە ماوەی کاروانی هونەریدا، زیاتر لە 600گۆرانی پێشکەش کردووە و 29 ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە،ئەوە جگە لە بەشداریکردنی لە چەندین کاری نواندندا، لەوانە فیلمی (عندما يغني الحب) و (هذا أحبه وهذا أريده)، لەگەڵ شانۆگەری بەناوبانگی (سندريلا والمداح).
